كەسێك بە تۆمەتی دزینی پارە و كەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە كەسێك بە تۆمەتی دزینی بڕێك پاره‌ و چه‌ند كه‌لوپه‌لێك له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی‌ پێنج ملیۆن دینار، كۆمپیوته‌رێك‌ و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ له‌ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا لێدزراوه‌، هێزه‌كانیان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتن بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (هـ.م.ق. لەدایكبووی 1980) كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما جێگیر دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەردەشت رەفیق: شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەیە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت

بەرپرسێكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەيەنێت، شارەوانیی سلێمانی زەوی ئامادەكردووە و هەر وەزارەتێك رێكارەكانی تەواوبوو زەوی بەسەر فەرمانبەرانیدا دابەشدەكرێت. زەردەشت…
Total
0
Share