وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: گومان دەکرێت ئاگرەکەی سنووری گوندی زەڵم بە ئەنقەست کرابێتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ئشکرایدەکات، گومان دەکرێت ئاگرەکەی سنووری گوندی زەڵم بە ئەنقەست بووبێت و مەرامی پشتەوەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووبێت.
ڕائید زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕێی تێدەچێت و گومانێک هەیە کە ئاگرەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندی زەڵم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بە ئەنقەست کرابنەوە، کۆمەڵێک بەڵگە لەبەردەستدان و گومانەکان لەسەر دوو کەسن، بەڵام جارێ ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و هێشتا نەگەیشتووینەتە وەڵامێکی دڵنیا لەسەر گومانەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، دەکرێت ئەگەر ئاگرەکە بە ئەنقەست بووبێت مەرامی پشتەوەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پەیوەست بە باخداری و ئاژەڵداری بێت، بەڵام جارێ دڵنیا نین.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرێك لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات

بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە گیرفانی خۆی مووچەی فەرمانبەرەكانی دابەشدەكات ڕەزا سەنگاوی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی…
Total
0
Share