بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لە ئێستاشدا کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخراوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ بڕیار بوو کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ئامادەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخراوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر چوار پرۆژە یاسا بەڕێوەبچێت.