دارا سێكانیانی: تەیف سامی تێبینی لەسەر ئەو بڕە داهاتە هەیە كە رادەستی بەغداد كراوە

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تێبینی لەسەر ئەو بڕە داهاتە هەیە كە رادەستی بەغداد كراوە.

وتیشی، “باشترین بژاردە ئەوەیە كە هەرێم لەگەڵ بەغداد رێكبكەوێت و لەسەر ئەو بڕە داهاتەی رادەست كراوە بەغددا تێبینی هەیە، جگەلەوەش بەهۆی بێ متمانییەوە گرفتەكان ئاڵۆزتر دەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تاوەكو ئێستا كەس نازانێك كەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت، لە هەمانكاتدا دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوبەشانەی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی گەر قەرزەکانیان پاکتاونەکەن، کارەباکانیان دەبڕدرێن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی…
زیاتر ببینە

لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنە بازرگانییەکانی بەغداد رێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتەبەر

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، هەرکەسێک هەوڵی هێرشکردنە سەر چێشتخانە و شوێنە بازرگانییەکان بدات دەستگیردەکرێت. وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی…
Total
0
Share