لەناو بینای زانکۆیەکدا پارتی خول بۆ کادیرانی دەکاتەوە

لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، پارتی زانکۆکان بەکاردەهێنێت و خول بۆ کادیرەکانی دەکاتەوە.

لیژنەی ناوچەی ئاسۆ-زانکۆی پارتی دیموکراتیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی لە ناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خولێک بۆ بەرپرس و کارگێرانی ناوچە و بەرپرس و کارگێرانی رێکخراوەکانی سنووری ناوچە کراوەتەوە.

لە خولەکەدا وانەکان لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەوە وتراونەتەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی زانکۆ تایبەت نییە بە پێگەیاندنی کادیرانی حزبی، بەڵام پارتی بۆ خزمەتی خۆی بەکاریاندەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: ئاستی خوێندکارانی ئێستا زۆر بەرزە و نابێت پێیان بوترێت تەمبەڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی پێشنیاردەکات، چیتر وشەی تەمبەڵ بەرامبەر خوێندکاران بەکارنەهێندرێت. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە…
Total
0
Share