لە ئیدارەی گەرمیان چوار کەس دادەمەزرێندرێن

ئیدارەی گەرمیان هەلی دامەزراندن بۆ چوار کەس رادەگەیەنێت بە شێوەی گرێبەست وەک پۆلیس بۆ پاسەوانیکردنی وێستگەی پاڵنەری ئاودێری کەلار.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئیدارەکەمان هەڵدەستێت بە دامەزراندنی چوار کارمەندی پۆلیس بەشێوەی گرێبەست بۆ پاسەوانیکردنی وێستگەی پاڵنەری ئاودێری کەلار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو کەسەی فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕدەکاتەوە پێویستە تەمەنی (18 بۆ 30) ساڵ بێت، رەگەزی نێر بێت، دانیشتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان بێت”.

لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیاندا ئەوە ئاشکراکراوە، “پڕکردنەوەی فۆڕم لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا 27 ی مانگ بەردەوام دەبێت”.

 

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕبکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share