بانكی ناوەندی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانكی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار بە بەرزی ماوەتەوە.

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی 184 ملیۆن و 974 هەزار و 288 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 22 ملیۆن و 710 هەزاری بەشێوەی نەختینە خستووەتە بازاڕەوە.

بەمەش كۆی ئەو پارەیەی بانكەكە خستوویەتیە بازاڕەوە پێكدێت لە 207 ملیۆن و 684 هەزار و 288 دۆلار.

لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمدا بە بەرزی ماوەتەوە و ئەمڕۆ لە كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share