راستەوخۆ لەدوای لەخەوهەستان قاوە مەخۆرەوە

بەشێک لەو کەسانەی عاشقی خواردنەوەی قاوەن رۆژانە لەدوای لەخەوهەستانیان کوپێک قاوە دەخۆنەوە، شارەزایانی بواری تەندروستیش هۆشداری لەم رۆتینە دەدەن.

رێکس ئێزاب پزیشکی پسپۆڕ دەڵێت، “لانی کەم پێویستە رۆژانە کاتژمێرێک یان زیاتر لەدوای لەخەو هەستان قاوە بخورێتەوە و پێش ئەو کاتە لەبری سوود زیانی دەبێت”.

ئەو شارەزایە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، “مرۆڤ کاتێک لەخەو هەڵدەستێت ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەیدا بەرزە، کاتێک پێش دابەزینی قاوە دەخۆیتەوە ئاستەکەی بەرزتر دەکاتەوە و رێژەی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ بەرزدەبێتەوە”.

ئاشکراشیدەکات، دوای کاتژمێرێک لەدوای لەخەو هەستان ئەو هۆڕمۆنە بە شێوەی ئاسایی دادەبەزێت لەدوای ئەو کاتەش خواردنەوەی قاوە سوودی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆریی منداڵی نەبەکام و کەمیی کارمەند تەنگیان بە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هەڵچنیوە

ژمارەیەکی زۆر منداڵی نەبەکام لە بەشی تازە لەدایکبووانی نەخۆشخانەی منداڵانن، پێشکەوتوویی نەخۆشخانەکە و خزمەتگوزراییەکانی پاڵنەری یەکەمی دایک و…
زیاتر ببینە

 جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێدا.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی مەترسییەکانییەوە کۆدەبێتەوە

ناوەندی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان ئاستی هۆشداریی لەبارەی کۆرۆناوە بۆ ئاستێکی زۆر بەرز زیادکرد، ئەمەش دوای ئەوەی سەرهەڵدانی…
Total
0
Share