وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر تێڕوانینی وڵاتەی كردەوە و دەڵێت”هەڵبژاردنی جلوبەرگ مافێكی بنەڕەتی كەسێتییە و دەبێت لە ئێران و هەموو شوێنێكی جیهاندا ژنان ئازادبن”.
ماپیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هەڕەشە نوێیەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لەسەر حیجابی ژنان لە وڵاتەكەی، رایگەیاند، “ئێمە لەو بڕوایەداین كە ژنان لە ئێران و هەموو شوێنێكی جیهادا دەبێت ئازادبن لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەكانیان.”
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند، ژنانی ئێرانی نابێت نیگەرانی ئەوەبن كە دەسەڵاتدارانی ئێران تەكنەلۆژیای چاودێری یان هەر شێوازێكی دیكە بۆ سەپاندنی كۆنترۆڵ بەسەریاندا بەكاردەهێنن.