لە پیرەمەگرون کەسێک سێ ئەندامی یەک خێزانی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە ناحیەی پیرەمەگرون كەسێك سێ ئەندامی خێزانێكی كوشت كە دوو برا و برازایەكن و ژنی یەكێك لە كوژراوەكانیش بریندارە.

بەكر عەبدولكەریم بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە رووداوێكی تەقەكردندا كەسێك دوو برا و برازایەكی کوشت و ژنی یەكێك لە كوژراوەكانیش بریندارە.

راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share