ئارام هادی: نیشاندانی سلێمانی وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانەی شارەکە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، نووسینێکی سەبارەت بە هەوڵی میدیاکانی پارتی بۆ ترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەوەی میدیای پارتی بەرامبەر سلێمانی دەیکات، تیـ.ـرۆری دەروونی شارێکە بە چەکی چەواشەکاری.

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەوەی میدیای ڕەسمی و سێبەری پارتی، بەرامبەر بە سلێمانی و خەڵکەکەی دەیکات نە نوێیە و نە کاتییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی مێژوویی، درێژخایەن و ستراتیجیی قوڵی پارتییە بەرامبەر بە سلێمانی، ئامانجەکەشی (تیـ.ـرۆری دەروونیی شارێکە بە چـ.ـەکی چەواشەکاری)، ئەم شێوازە لە ڕووماڵ دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە کاتێک پارتی ناتوانێت لە ڕێگەی سیاسی و جەماوەرییەوە ئیرادەی سلێمانی بۆلای خۆی ڕابکێشێت، ئەوا لەکاتی قەیراندا پەنا بۆ چەکی “تەشویشی دەروونی” دەبات و ڕاستییەکان دەشێوێنێت.

دەشڵێت، ​شەڕی دەروونی و چەواشەکاریی میدیای پارتی دژ بە سلێمانی، مێژوویەکی درێژی هەیە و ستراتیجێکی بەردەوامە، لە کاتی ڕیفراندۆمدا سلێمانییان وەک نەیاری سەربەخۆیی وێناکرد، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەریش، کاتێک پیلانی بردنی چارەنووسی کەرکوک بەرەو چارەنووسێکی هاوشێوەی موسڵ و حەلەب شکستی پێهێندرا، هێرشی میدیاییان بۆ سەر خەڵکەکەی دەستپێکرد و بوونە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار هاوڵاتی، لە تەنگەژەی کۆرۆناشدا، لەبری پێشکەشکردنی هاوکاریی تەندروستی، بەشێک لە قەزا و ناحییەکانی سلێمانییان وەک زۆنی سوور و شوێنی مەترسیدار خستەڕوو.

باسی لەوەکردووە، نوێترین نموونەش هێرشەکانی ئـ.ـێران بوو بۆ سەر هەولێر و سلێمانی، میدیای پارتی دیسان وای بڵاوکردەوە کە سلێمانییەکان بەنیازن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن، وێرای ئەوەی هێرش بۆ سەر هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک، یان هەر شارێکی دیکە جێگەی داخە، بەڵام ناکرێت بەو جۆرە ڕووماڵی ڕووداوەکان بکرێت، نیشاندانی سلێمانی، وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکی مێژوویی پارتییە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانە و نەیاری ئەم شارە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی.

لە کۆتایشدا ئارام هادی دەڵێت، ئەرکی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و خەڵکی هۆشیاری سلێمانییە لە کاتی ڕووماڵە دوژمنکارانەکانی میدیای پـ.ـارتی بەرامبەر ئەم شارە ئەوەیە، کە بە گواستنەوەی وێنە ڕاستەقینەکەی سەرشەقام بەرپەرچی ئەم هێرشە چەواشەکارانە بدەنەوە و نیشانیبدەن کە سلێمانی هەمیشە خۆڕاگرە و هاوکات ئەو پەیامەش بدەن بە گوێی میدیاکانی پـ.ـارتیدا، کە ئەجێندا تاریکەکانی ئێوە درز ناخاتە نێوان شارەکان و کورد بە هەموو شارەکانییەوە یەک جەستەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share