جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 152 و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەرچەندە حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share