کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە  بەراورد بە  تۆمارەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانى گەرما بەرز دەبێتەوە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

لای خۆیەوە دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکردووە، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ئاكرێ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژرانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئاكرێ ڕەتیدەكاتەوە تۆمەتباری سەرەكیی كوژرانی عەقید سابیر ئاكرەیی ئەفسەر لە مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share