كەلار.. تەرمی ژنێكی نەناسراو لە نەخۆشخانەیە و پۆلیس کەسوکاری ئاگاداردەکاتەوە

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیسی كەلار، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم، ئۆتۆمبیلێک لە كەلار لە ژنێكی بەساڵاچووی داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی كەلار دەڵێت، “ڕوداوەكە لە گەڕەکی شەهیدان و لە نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب ڕویداوە، قوربانییەكە ژنێكە تەمەنی نزیكەی 70 ساڵە و لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێنییە، ناتوانرێت بناسرێتەوە، بۆیە داوا لە کەسوکاری دەکەین سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بکەن.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی یاسای هاتوچۆ بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی عەربەت-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ” تۆڕی رووناکیی شەقامی سەرەکیی عەربەت-سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ماوەی…
Total
0
Share