دانە گاز: پێرڵ پترۆلیۆم 101 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە

کۆمپانیای دانەگاز داهاتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکە رێژەی داهاتیان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمیکردووە، هەروەها رایگەیاندووە، کە لەم دواییانەدا پێرڵ پترۆلیۆم 101 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوەکەی دانەگازدا هاتووە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا کۆی داهاتی دانەگاز 83 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2022 کەمیکردووە کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا داهاتەکەی 111 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە هۆکاری دابەزینی داهاتیان بۆ دابەزینی نرخی نەوت گێڕاوەتەوە لەمساڵدا، ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بە تێکڕایی 80 دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی رابردوودا تێکڕای نرخی نەوت 107 دۆلار بووە، ئەمە سەرەڕای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان لە KRI و میسر.

پێرڵ پترۆلیۆم لەم دواییانەدا 101 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە سەرەڕای ئاستەنگە بەردەوامەکانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزە نەدراوەکان بە زووترین کات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: تاوەکو یەکشەممە دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک پڕبکەنەوە

لەبارەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە هەرچەندە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share