سۆران عومەر: بۆ تەوتین دارایی عێراق داوای ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی عێراق بۆ تەوتین داوای ژمارەی بانکیی فەرمانبەران و داهاتی نەوتی هەرێم دەکات”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 4246 لە 17ی شوباتی 2025 پشتبەست بە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ تەوتین بەپێی ئەو رێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردوون.

دەشڵیت، “جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و رازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی یەک هەرێم وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەڵێت، “لەخاڵی کۆتایی نووسراوەکەدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندی بەژمارە 300900 کردویەتییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕی میدیایی ئێستا دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاودەکاتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە.   دەقی نووسراوی فەرمانی…
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی هەرێم و فەرمانگەكانە
هۆشیار عەبدوڵڵا: هەرێم ڕێگرە لە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2021، دەبوایە ڕاژەی فەرمانگە فیدراڵییەکان کە لەهەرێمی…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: دەبێت بۆمان بسەلمێنێت داهاتی ئەو باجەی باسیدەكات چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، داتاكانی وەزارەتەكەی ئەوە دەردەخەن كە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێمی كوردستان بە 800 ملیار…
Total
0
Share