وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى پێنج، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارەکان، لە رۆژی پێنجشەممە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم مانگەدا، 61 هەزار و 375 ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی (هەژماری من)، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی ئەلیکترۆنی”.