پۆلیسی گەرمیان: كەسێك دەستگیركرا لە پرسەیەكدا 28 ملیۆن دیناری دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، كەسێك دەستگیركرا لە پرسەیەكدا 28 ملیۆن دیناری دزیبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری كردینەوە ئەمڕۆ سێشەمە لەماڵی خۆیان لە قەزای كەلار لەكاتی ڕێوڕەسمی پرسەدا بڕی 28 ملیۆن دیناری عێراقیان لەماڵەكەیدا دزیوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بەلێكوڵینەوە كرد و دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر توانیان لەكاتی هەڵاتنی تۆمەتبار لەقەزای كەلارەوە بۆ ناحییەی گوڵاڵە دەستگیربكەن و دەست بەسەر پارە دزراوەكەدا بگرن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەكەدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و تۆمەتبار لەدایكبووی ساڵی 1990 و دانیشتووی ناحییەی گوڵاڵەیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: بەردەوام دەرگای وەزارەتمان كراوەیە بۆ وردبینی لە داتا و زانیارییەكان

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share