پوختەی قسەكانی حامید حاجی غالی لەسەر كارەساتی هەكاری لە بەرنامەیەكی تایبەتی تۆڕی میدیایی ئێستا:
بۆچوونێك وابوو بە خاكی عێراق بڕۆین و بۆچوونێكی دیكە هەبوو بە توركیادا بڕۆین.
مام جەلال و كاك نەوشیروان بۆچوونیان وابوو پەلەنەكەین.
برادەرانی دیكە بۆچوونیان وابوو بەپەلە بڕۆین و چەك بهێنین و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بەهێزبكەین.
بەڵگەمان هەیە كە كاك سامی وتی پیاوی مەزن دەبێت بە چەكی مەزن بكوژرێت.
سوریا ئامادەبوو هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.
دوو بۆچوون هەبوو بۆ وەرگرتنی چەك لە سوریا.
كاك عەلی گۆچانەكەی دا بە زەوییدا و وتی بەتەنهاش بێت هەر دەڕۆین.
بڕیاردرا بە سێ كاروان بڕۆین، كاروانی یەكەم د.خالید بوو، كاروانی دووەم عەلی عەسكەری بوو، كاروانی سێیەم مام جەلال و كاك نەوشیروان بێت.
كە رۆیشتین دووچاری نەهامەتی زۆر بووین لە نزیك خاكی ئێران، دوای چەند رۆژێك هاتن بە فڕۆكە لە كاك عەلی عەسكەری و برادەرانی دران و چەند كەسێك شەهید و برینداربوون.
من و محەمەد حاجی مەحمود لە دیوی لۆلان بووین دوای چەند شەو و رۆژێك گەیشتن بە برادەران و كاروانەكەمان كەوتە رێ لە توركیا تا دووچاری قیادە مەوقەتە نەبین.
كە ئێمە رۆیشتین كەوتینە كەمین ئێمە لێماندان و سەركەوتینە سەر چیاكە و هێزەكەمان پەرت بوو ئەو پەرتییە شكستی بە هێزەكەمان هێنا.
ئەو كات پێشمەرگەی پارتی هەر لێنەبوو كاتێك ئێمە كەوتینە بۆسەیەكەوە.
دوای چەند رۆژێك جەوهەر نامیق هات.
پارتی شەڕیان نەكرد و خۆشیان ئەو راستییە دەزانن.
عەیبە ئەو كەسانەی راستی دەشێوێنن هەقە بە خۆیاندا بچنەوە
ئێمە 50 كەس بووین و 30 كەسمان بێ چەك بووین و بەڵگەمان ئەوەیە بۆچەك چووین نەك بۆ شەڕ.
پیاوێك بەرێز بێت خۆی لادەدات، ئەوانە نەچوون خائین بكوژن، بەڵكو چوون پیاوێكی شۆڕشگێریان كوشتووە.
من بەڵگەم هەیە كە خۆیان وتیان پیاوی مەزن دەبێت بە چەكی مەزن بكوژرێت.