لەسەر كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران

لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە بازیان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

شەوی رابردوو لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك بە فیشەک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرچوو، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاریی ئاسایشی سنوورەکە هەرسێ تۆمەتبار دەستگیركران.

لەسەر بڕیاری دادوەر پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتباران ئەنجامدرا و تیایاندا بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران (ف.ف.ت. لەدایکبووی 1971 – پ.ف.ت. لەدایکبووی 1986 – ر.پ.ف. لەدایکبووی 2000) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو؛ پاش تەواوبوونی…
Total
0
Share