ئەم خواردنانە ئەگەری تووشبوونت بە بەردی گورچیلە زیاددەکەن

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداریی لە خواردنی بسکیوت و کێک و خواردنەوە گازییەکان دەدات و بەهۆکارێک بۆ زیاتربوونی ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە هەژماری کردووە.

شارەزایانی بواری تەندروستی لە زانکۆی سیچوانی چین توێژینەوەیەکیان کردووە و ئاشکرایانکردووە، خواردنە دەستکردەکان بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، هەر بۆیە لە 10 کەس کەسێکیان بەهۆیەوە تووشی بەردی گورچیلە دەبن”.

توێژەران دەڵین، “خواردنی زیادەی شەکر بە رێژەی %39 ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاددەکات، ئەو کەسانەشی زیاد لە چارەکێکی خۆراکەکانیان شەکری تێدایە، رێژەکە بۆ %88 بەرزدەبێتەوە تێیاندا”.

جگە لە زۆرخواردنی شەکر، قەڵەوی و سکچوونی بەردەوام و وشکبوونەوە و نەخۆشی شەکرە بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکان بۆ تووشبوون بە بەردی گورچیلە.

 

بابەتی پێشتر

شیروان میرزا: یاسای بودجە كێشە ئابورییەكان چارەسەردەكات، شاندی هەرێم ژمارەی ناراستی بە بەغداد داوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی لە چوار مانگی رابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share