رەوتی سەدر دوا بڕیار لەبارەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات

تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە رەوتی سەدر بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت یاخود و سەركردەیەكی رەوتەكەش رایدەگەیەنێت رەنگە لە دوایین ساتەكاندا بڕیاری كۆتایی بدەن.

لەو بارەیەوە سەركردەیەك لە رەوتی سەدر بە ماڵپەڕی عەرەبیە جدیدەی راگەیاندووە،تا ئێستا رەوتی سەدر بڕیاریی كۆتایی بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەداوە بەو پێیەی گومانیان هەیە كە ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

راشیگەیاندووە، “رەنگە لە دوایین ساتەكاندا بڕیار لەسەر بەشدارییكردن یان نەكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا بدەن كە رەنگە كۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەكە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌نها دواى 12 ڕۆژ.. دادگاییكردنى بكوژی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ى ئاب و دواى 12 ڕۆژ له‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ربه‌لا، دادگاییكردنى بكوژه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
Total
0
Share