ژمارەی كوژراوەكانی رووداوی تەقەكردنەكەی كەركوك گەیشتە سێ كەس

دوای ئەوەی شەوی رابردوو زاوایەك تەقەی لە ماڵی خەزووری كرد و بەهۆیەوە خەزووری كوشت و چوار كەسی دیكەی برینداركرد.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك ، كەمێك پێش ئێستا هاوژینەكەی و خەسووشی گیانیان لەدەستدا.

شەوی رابردوو عامر نووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەكی كەرامەی شاری كەركوك پیاوێك كێشەی لەگەڵ هاوژینەكەی هەبووە و چووە لە ماڵی باوكی بیگەڕێنێتەوە و دەمەقاڵیی لەگەڵ ماڵی خەزووریدا بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە دەستدرێژی گوللەی كردووە و خەزووری كوشتووە و هاوژینەكەی و خەسووی و دوو برای هاوژینەكەی برینداربوون.

راشیگەیاند، تائێستا تۆمەتبارەكە دەستگیرنەكراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردنی مووچە تەنها لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share