کەشناسێک: پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی کاریگەری بارستەهەوا فێنکەکە زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، لە ئەنجامی گەیشتنی چەقی بارستەهەوای فێنکی دەریای ناوەڕاست بە ناوچەکانمان، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلە نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی ئاسمان بە زۆری ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەوری جیاجیا و بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەوپەری باکووری هەرێمی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون”. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share