بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت لە هەموو رووەكانەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی هەنگاوبنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ڤیلی ڤارجولا، باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی سەردانی هەرێمی كردووە.

‏‎لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی پشتیوانییەكانی ڤیلی ڤارجولا و یەكێتیی ئەوروپای لە هەرێم و عێراق كرد كە لە بوارەكانی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و مرۆیی رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە و هۆكارێك بوون بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكانی داهاتوویدا بۆ خواست.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی یاسای بودجە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و گەڕانەوە بۆ دەستوور وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان جەختیلێكرایەوە.

‏‎لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “نابێت ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بە ململانێ سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە و پابەندبوون بە دابینكردنی شایستەداراییەكان یەكێكە لە ئەركەكانمان و دەشمانەوێت لە هەموو رووەكانەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی هەنگاوبنێت، بۆ ئەمەش لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین”.

بابەتی پێشتر

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

وەزیرێكی بەریتانی: دادپەروەریمان بۆ ئێزدییەكان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆلاین درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی زانکۆلاینی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو درێژكردەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی سبەی ڕۆژی…
Total
0
Share