كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە.
كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە كچان و خانمان پێكهاتوون و داوا لەو پێشكەشكارانە دەكات كە ناویان لە لیستەكەدا هاتووە ئامادەبن لە كۆلێژی ناوبراو لە كاتژمێر7.30 خولەكی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023 بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی و تاقیكردنەوەی توانای لەش.
پێویستە پێشكەشكار ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بهێنێت.
1. پێناسەی باری شارستانی یان (كارتی نیشتیمانی) ئەسڵی.
2. وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ.
3. جل و پێڵاوی وەرزشی.
هاوكات، كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان داوا لە پێشكەشكارانە دەكات، كە لە لیستەكانی ڕۆژانی پێشتر ناویان هاتووە و بە هەر هۆیەك لەو ڕۆژەدا ئامادەییان نەبووە بۆ چاوپێكەوتن، سبەی پێنجشەممە دوا مۆڵەتە بۆ چاوپێكەوتنیان.