ئامانج رەحیم: بڕیاڕی دادگای فیدڕاڵی لە قازانج و بەرژەوەندی موچەخۆراندایە

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕڵی بەهیچ شێوەیەك نابێن ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغداد كاریگەریی نەرێنی لەسەر پرسی ناردنی مووچە هەبێت.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (15) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/ 2023) كە لە 21-2-2024 بڕیارێكی ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان و نابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچەوانەی ئەمە دەربچێت بەهیچ شێوەیەك ناكۆكییەكانی هەرێم و بەغداد نابێت پەیوەست بكرێتەوە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی دەقی یاساكە، ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێكردنی ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق ژمارە (13)ی ساڵی 2023، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (12و 13)ی یاساكە، نابێت ببێتە هۆكاری سەرەكی خەرجنەكردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێم لە كاتی دیاریكراوی خۆی.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەردوو ماددەی 12 و 13ی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و و پابەندیی نەوتی هەرێم، كە هەردو حكومەت ناكۆكیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەردوو ماددەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تیمی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ ئازادکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم…
Total
0
Share