بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە هەمان پەتاکەی جارانە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان رایدەگەیەنێت، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتە هیچ ترسێکی نییە.

د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە هەمان ڤایرۆسەکەی جارانە و تەنیا ڤایرۆسەکە شێوەی خۆی گۆڕیوە، نیشانەکانیشی بریتین لە کۆکە، تای قورس و هەڵامەت، پەتاکە جێگەی ترس نییە، هەندێک نەخۆش نیشانەکانیان سووک بوون و نێردراونەتەوە، ئەوانەشی بە قورسی نیشانەکانیان هەبوو لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لەبارەی ئاماری نەخۆشییەکە رایگەیاند، ئاماری نەخۆشییەکە زیادیکردووە، لە مانگی 10، دوو هەزار و  346 کەس لە نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون، بەشی زۆریان پەتای وەرزیی بوون و بەشەکەی دیکەش سکچوون و رشانەوە بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی 11 ئامارەکان زیاترن، لە یەکی مانگی 11ەوە تاوەکو 15ی مانگی 11، هەزار و 507 کەس لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هیچ نەخۆشێک بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانـ.ـیلەدەستنەداوە، ئەوانەشی گیـ.ـانیانلەدەستداوە نەخۆشیی دیکەیان هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك…
Total
0
Share