سودانی لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپەرشتیی دانووستانەکانی هەرێم و بەغداد دەکات

محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا لیژنەیەک سەرپەرشتیی ئەو کۆبوونەوانە بکات کە لەنێوان تیمی دانوستانکاری هەرێم و بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای نەوت و غاز ئەنجامدەدرێن.

ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبووەنەوەیەکی لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی یاسای نەوت و گاز کرد، هەروەها لیژنەیەکی وەزاریی بۆ سەرپەرشتیکردنی گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق پێکهێنا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، “پڕۆژە یاسای نەوت و گاز یەکێکە لە یاسا سەرەکی و گرنگەکان و دەبێتە کەرەستەی هێز و یەکگرتووی بۆ عێراق”، هەروەها ” یاسای نەوت و گاز بەشێکە لە پابەندبوون بە کارنامەی حکومەت”.

باسیلەوەشکرد، “”داوا لە پارێزگا نەوتییەکانی عێراق دەکەم، گفتوگۆ بکەن  لەبارەی یاسای نەوت و گاز، لەسەر ئەو بنەمایەی گفتوگۆکانیان تەواوکەری دانوستانە سیاسییەکان بێت بۆ گەیشین بە رێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە یاساکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر كوشتنی هاوڵاتییە ئەمریكییەكە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، چاودێریی لێكۆڵینەوەی دەسەڵاتە ناوخۆییەكان دەكات لەبارەی كوشتنی هاوڵاتییەكی وڵاتەكەی لە بەغداد. باڵیۆزخانەكە لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share