لە پارێزگای هەڵەبجە ماتۆڕسکیل منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی کرد بە ژێرەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی ناحیەی سیروان ماتۆڕسکیل منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانەی بەناوی ئێلا دیاری کرد بەژێرەوە و گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماتۆڕسوارەکە تەمەنی 21 ساڵانە و پیشەی کاسبە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری راگیراوە.