وردبینیكردنی رێنماییه‌كانی بودجه‌ كۆتاییهات

ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینیكردنی رێنماییەكانی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو کۆتایی هاتووە و ئەوەش ئاسانكاری دەبێت بۆ جێبەجێكردنی.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، وردبینیكردنەكەی بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی و نوێنەری وەزارەتی پلاندانان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدراوە.

ئامانج لێی ئاسانكاریی جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە.

یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی (2023، 2024 و 2025) لە 12ی حوزەیرانی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، لە 21ی حوزەیران لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پەسەندكرا و لە 26ی هەمان مانگ لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكرایەوە و بەوەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

هەریەك لە ماددەكانی (11، 12 و 13)ی بودجە پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپاتیدەكاتەوە، ناتوانێت دەستێوەردان بكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵكو ئەو پرسە پەیوەندی بە ناوەرۆكی ماددەی…
Total
0
Share