سیپان عەزیز: تا كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی دوو دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێم بنێرێت.

سیپان عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە جێبەجێدەەكرێت و پێویستی بە گرتنەبەری چەند رێكارێك هەیە كە ئامادەكردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە(میزان المراجعە)یە كە لیستی مووچە هیچ گرفتی نییە و مانگی یەك كراوەتە بنەما بۆ مانگەكانی دیكە.

وتیشی،”بە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەكە چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share