کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتییەک لە دەربەندی رانیە خنکاوە و نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانی غەواس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەدا”.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرانەکراوە کە خنکاوە.