بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گۆڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەكاربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنەكە بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەستبەكاربوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، عەمید ( ئاسۆ محەمەد ئەمین بەهرام) لە شوێنی عەمیدی مافناس (عومەر نامیق حەسەن) كۆتایی بە ئەركەكەی هات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی چەند فەرمانگەیەکەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەسەر موچەی بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ڕونکردنەوەکانی وەزارەتی…
Total
0
Share