رێباز حەملان: حكومەتی هەرێم هەموو داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێكردووە

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تیمێكی بەغداد لە هەولێرن كە بەشێكیان كار لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكەن و بەشێكیان لەسەر خانەنشینی كاردەكەن و ئەگەر لیستەكان تەواوبكرێن ئەوا سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و بڕیار لەبارەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم سەرجەم داواكارییەكانی بەغدای لەبارەی خانەنشینی و فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە( میزان المراجعە)ی جێبەجێكردووە”.

راشیگەیاند، ئەگەر دوای ئەم هەنگاوانە بەغداد مووچە نەنێرێت ئەوا بابەتەكە بە سیاسی كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پەرۆشی چارەسەركردنی ئاشتییانەی ئەو كێشانەیە كە بوونەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیریی ناوچەكەدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share