پۆلیسی هەرێم: تاوانەکانی کوشتن و دزیکردن لەمساڵدا کەمی کردووە

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەمە 24ی کانونی یەکەم ئاماری ساڵی 2020ی تاوانەکانی بڵاوکردەوە و بەوپێیەش تاوانەکانی کوشتن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیان کردووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “تاوانەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 لە شاری هەولێر 65 تاوانی کوشتن بووە لەو ژمارەیەش 61 پەڕاویان کۆتاییانهاتووە و چوار دۆسیەشیان لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا 73 تاوان بووە، لە سلێمانی لە ئەمساڵدا 50 تاوانی کوشتن تۆمارکراوە لە و ژمارەیەش 36 پەڕاویان داخراون و 14یان لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا 56 تاوانی کوشتن تۆمارکراوە”.

ڕاشیگەیاند، “لە پارێزگەی دهۆک 61 تاوانی کوشتن لە ئەمساڵدا تۆمارکراوە لەبەرامبەردا ساڵی ڕابردوو 79 تاوان هەبووە، لە هەڵەبجە ئەمساڵ چوار تاوانی کوشتن تۆمارکراوە و ساڵی ڕابردووش پێنج تاوانی کوشتن تۆمارکراوە”.

بەپێی ئامارەکە لە سۆران ئەمساڵ 32 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە  بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە 12 حاڵەتی کوشتن هەبووە، لە گەرمیان ئەمساڵ 19 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە، ساڵی ڕابردوو ژمارەی تاوانەکانی کوشتن 12 حاڵەت بووە”.

پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاوانەکانی کوشتن لە ئەمساڵدا 257 دۆسیە بووە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ژمارەی تاوانەکانی کوشتن 260 دۆسیە بووە.

_ دزی

لە ساڵی 2020 لە هەولێر 559 حاڵەتی دزی کردن تۆمارکراوە، ساڵی ڕابردوو ئامارەکە 644 حاڵەت بووە، لە سلێمانی ئەمساڵ 1520 حاڵەتی دزی تۆمارکراوە ئاماری دزی لە ساڵی ڕابردوودا 2145 حاڵەت بووە، لە دهۆک حاڵەتەکانی دزی کردن لە ئەمساڵدا 594 حاڵەت بووە و ساڵی ڕابردوو 724 حاڵەت بووە.

لە هەڵەبجە 67 دۆسیەی دزیکردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا ساڵی پار 120 حاڵەت بووە، لە سۆران ئەمساڵ 98  حاڵەتی دزی تۆمارکراوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە 169 تاوانی دزی تۆمارکراوە، لە گەرمیان ئەمساڵ 144 تاوانی دزی و ساڵی پار 213 تاوان، ڕاپەڕین لە ئەمساڵدا 316 دۆسیەی دزی کردن هەبووە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو 307 حاڵەت تۆمارکراوە.

کۆی گشتیی تاوانەکانی دزیکردن لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 3298 تاوان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە 4322 تاوان بووە. ە

تاوانە جۆراوجۆرەکان

         خراپ ب ەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ئەمساڵ 1646 دۆسیە ساڵی ڕابردوو 1898.

         ساختەکردن لە ئەمساڵدا 393 تاوان ساڵی ڕابردوو 804 تاوان.

         هەڕەشەکردن لە ئەمساڵدا 3158 دۆسیە لەساڵی ڕابردوودا 4152 تاوانی هەڕەشەکردن تۆمارکراوە.

         فێڵکردن لە ئەمساڵدا 3027 تاوان ساڵی ڕابردوو 4331 تاوانی فێڵکردن تۆمارکراوە.

         دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ئەمساڵدا 661 چەک ساڵی ڕابردوو 976 چەکی بێ مۆڵەت.

         هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا لە ئەمساڵدا 510 سکاڵا ساڵی ڕابردوو 704 سکاڵا هەبوون.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەی بەهەرێمکردنی کەرکوک لەلایەن دەستەیەكەوە ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

ترەمپ بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ خەزوری ئیڤانکا دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکێتیی زانایان: ڕۆڵی زیاتر ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەویدا

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دەكات، هیوادارە لەمەودوا مامۆستایان…
Total
0
Share