نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ بە كۆی دەنگ بڕیارێكی لەپێناو پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان ئاین و كەلتوورەكان و رووبەڕووبوونەوەی وتاری رق و كینە پەسەندكرد.
بڕیارەكەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە بە چەند كاتژمێرێك دێت پاش سووتاندنی قورئان لە بەردەم هەردوو باڵیۆزخانەی میسر و توركیا لە كۆپنهاگن.
ئەوەش پاش رووداوی هاوشێوە دێت لە دانیمارك و سوید لە چەند هەفتەی رابردوودا، كە بووە مایەی ناڕەزایی موسوڵمانان.
هەریەك لە دانیمارك و سوید رایانگەیاند كە ئیدانەی سووتاندنی قورئان دەكەن، بەڵام ناتوانن رێگری لەو كارە بكەن بەهۆی ئەو یاسایانەی پارێزگاری لە ئازادیی رادەربڕین دەكەن.
بەپێی بڕیارەكە نەتەوە یەكگرتووەكان توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین، سوكایەتی بە سمبولە ئاینییەكان و كتێبە پیرۆزەكان ئیدانە دەكات.