باهۆزی شاهین چەند وڵاتێكی گرتووەتەوە و لە عوممان سێ كەسی كوشت

دەسەڵاتدارانی عوممان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایانگەیاند، بەهۆی باهۆزی شاهینەوە سێ كەس مردوون و چەند كەسێكیش بێسەروشوێنبوون.

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی شانشینی عوممان، قوربانییەكان بەشێكیان بەهۆی داڕووخانی شاخ بەسەر ماڵاندا مردوون و یەكێكیشیان بەخۆی و ئۆتۆمبێلەكەیەوە ئاوبردوویەتی و قوربانییەكیش منداڵە كە بەهۆی دروستبوونی گۆمی ئاوەوە خنكاوە.

باهۆزەكە بایەكی بەهێز و بارانێكی بەخوڕی لەگەڵدایە كە دەگاتە 500 ملم و جگە لە عوممان، ئێرانیشی گرتووەتەوە و لە هەردوو پارێزگای سیستان و بلوچستان لە باشووری خۆرهەڵاتی ئێران دەیان كەس بەهۆی باهۆزی شاهینەوە برینداربوون.

موجتەبا خالدی، وتەبێژ بەناوی ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئێرانی ڕایگەیاند، 52 كەس سەردانی ناوەندە تەندروستییەكانی ئەو ناوچانەیان كردووە كە باهۆزەكە گرتوونیەتییەوە، پێشتر ئاژانسی فارس برینداربوونی 13 كەسی دیكەی بەهۆی باهۆزی شاهینەوە ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا چوار كەشتیوانی ڕەوانەی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان کرد

ئاژانسی ناسای ئەمریكی بۆ یه‌كه‌مجار کەشتیی بۆشایی ئاسمانیی دراگۆن كه‌ له‌لایه‌ن SpaceXه‌وه‌ به‌رهه‌مهێندراوه‌، له‌گه‌ڵ تیمێكی پڕۆفێشناڵ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی…
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
Total
0
Share