بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق کرد

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عیراق، کرد.

لەدیدارەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و هەماهەنگیی نێوان هێزە سەربازییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

هەروەها جەخت لە فراوانکردنی هاریکارییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد وەک فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئاسایش لە ناوچەکە و رایگەیاند، “پارێزگاریکردن لە ئارامیی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەرکی هەموومانە، بۆ ئەمەش پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانمان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: پرۆژەکانی سلێمانی بە پارەی حکومەت نەکراون

بابەتی دواتر

چوار کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share