کارەبای سلێمانی بۆ بەشێک لە سیتییەکان: کارەباکانتان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دوو لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە کە دەبێت پەیوەندییان پێوەبکەن بە مەبەستی گۆڕینی سیستمی کارەباکەیان و رایگەیاندووە، “ئەگەر سەردانیان نەکەن کارەباکانیان دەبڕن”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی پاک ستی و بەهاران دەکاتەوە کە وەزارەتی کارەبا بە هاوکاریی کۆمپانیای (EDMI) هەڵدەستێت بە گۆڕینی کارەبای نیشتمانی بۆ سیستمی (پریپەید) کارت.

داوا لە دانیشتووانی ئەو دوو سیتییە دەکات کە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا بکەن بەرامبەر دەرگاری سەرەکیی پاک سیتی بۆ وەرگرتنی ئامێری CIU کە لە رێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا پڕدەکرێتەوە.

راشیگەیاندووە، ئەگەر بە زووترین کات سەردانیان نەکەن کارەباکانیان دەکوژێننەوە و بێ کارەبا دەبن.

دەشڵێت، “لە کاتی سەردانکردنتان وێنەیەک لە پسوڵەی کارەبا و ناوی تەواوی هاوبەشی کارەبا و ژمارەی خانو یان شوقە  لەگەڵ خۆتان بهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: 60  ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکراوە بەڵام بەغداد وەریناگرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر بەغداد 120 ملیارەکە نەنێرێت، کورتهێنانی مووچە زیاتردەبێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share