د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا كار بە یاسای بودجە نەكراوە و چاوەڕواندەكرێت رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەربكرێت و كار بە یاسای بودجە بكرێت و حكومەت نەسریە و پارەی تایبەت بە وەزارەتەكان خەرجدەكات و بڕێكی زۆر دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوتدا دەستیدەكەوێت بە دۆلارە بۆیە یاسای بودجە كە جێبەجێدەكرێت بودجەی شەش مانگی یەكەم بۆ وەزارەت و پڕۆژەكانی بواری وەبەرهێنان خەرجدەكرێت و ئەوەش راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار دەبێت.
دوای بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ سزادانی 14 بانكی عێراق، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە، هاوكات موعین كازمی، كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەرلەمانی دەڵێت،” لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا میوانداریی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی و تەیف سامی وەزیری دارایی دەكەین بۆ ئەوەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بزانین”.