روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هەردوو مانگی چوار و پێنجی رابردوو چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی پارەكەی بەغدادیە كە رەوانە بكرێت، ئەو كات دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.

هاوكات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە نووسراوی فەرمی داوای مووچەی مانگی شەش و بەشە بودجەی مانگی حەوتمان لە حكومەتی عێراق كردووە و سەرجەم ئەو پابەندییانەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share