هێزە ئەمنییەكانی دهۆك رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكییان دەستگیركرد

شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی دهۆك رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكییان دەستگیركرد، دەستگیركردنەكەی دوای كاردانەوەیەك هات بەرامبەر بە سەپاندنی سزای چوار ساڵ زیندانیكردن بەسەر شێروان شێروانی چالاكوانی دیاری بادیناندا.

ئەیهان سەعید كە یەكێك لە چالاكوانانی بادینانە هەواڵی دەستگیركردنەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و دەڵێت، “ئومێد بەرۆشكی لە بەرامبەر رەخنەگرتنی دەستگیركراوە و رایگەیاندووە لەسەرووی دەسەڵاتی یاساوەن، ئەوانەی سزای شێروان شێروانیانداوە، بەهۆیەوە ھێزە ئەمنییەكانی دهۆكیش دەستگیریان كردووە”.

پێشتر و لە 21ی ئابی ساڵی 2020 تا وەكو 22ی ئابی ساڵی 2022 ئومێد بەرۆشكی بەهۆی كاری رۆژنامەوانییەوە زیندانیی كرابوو.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی بەشێك لە 700 ملیار دینارەكە رەوانەدەكرێت و سبەی یاخود رۆژی…
Total
0
Share