پۆلیسی هەولێر: دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشدا، دوو تۆمەتبارەکە لە قەزای عەینکاوە، خۆیان وەک کارمەندی شارەوانی ناساندووە و لەژێر ناوی جەژنانەدا هەستاون بە وەرگرتنی پارە لە چەند ماڵێکی ناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئاگادرکردنەوەی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکردن لێیان، دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: پێشنیازكراوە بۆ ساڵی داهاتوو چا و شیر بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو 12 بەشەخۆراك دابەشدەكرێت و دەشڵێت، “وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشنیازی بۆ…
Total
0
Share