شێركۆ جەودەت: دەبێت دوو مووچە بەسەریەكەوە دابەشبكرێت و سیستمی دارایی لەگەڵ بەغداد یەكبخرێت

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەبێت سیستمی دارایی و دابەشكردنی مووچە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق یەكبخرێتەوە و ئەوەش دوای پاكتاوە داراییەكانی نێوان هەردوولا.

راشیگەیاند، ناكرێت بەغداد مووچەی مانگی حەوت دابەشبكات و هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەش دابەشبكات و پێویستە دابەشكردنی مووچە یەكبخرێتەوە بەو پێیەی لە بەغدادەوە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت دەبێت هەرێم دوو مووچە دابەشبكات تا لەگەڵ عێراق یەكبخرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پاكتاوی دارایی پابەندییەكی یاسای بودجەیە و دەبێت لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت کار بە یاسای بودجە بکرێت، دەبێـت پاكتاوی دارایی هەنگاوی بۆ بنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لیژنەیەك بۆ رێكخستنەوە و چاكسازی لە هێزە ئەمنییەكان پێكهێندرا و زیاد جەبار سەرپەرشتی دەكات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە. لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتییدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share