لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدرێت

بەپێی زانیارییەكان فەرماندەی پۆلیسی كەركوك ئێستا لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كۆبوونەوەدایە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەڵێنمان وەرگرتووە سبەینێ یەكشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان كە بەهۆی داخستنی ڕێگای كەركوك – هەولێر دروستبووە، لەبەردەم بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كۆتایی پێبهێنرێت و ڕێگاكە چۆڵبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی لە ئاستی باڵا گەیشتنە فڕۆکەخانەی کەرکوک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ هاوڵاتییان: ویژدانی خۆتان ئاسوودە بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن کە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان هەستن و بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن. قوباد…
Total
0
Share