لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا شەڕ دروستبوو و كەسێك كوژرا

لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا شەڕ دروستبوو و كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

لەو بارەیەوە رائید هەرێم دڵشاد بەڕێوەبەری پۆلیسی تەق تەق رایگەیاند، لەئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی پێشووتر شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبوو كە خزمی یەكن بەو هۆیەوە دووكەس برینداربوون كە تەمەنیان 19 و 50 ساڵبووە”.

وتیشی، “دوای چارەسەری سەرەتایی بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك كراون، بەهۆی سەختی برینی یەكێكیان لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك گیانیلەدەستداوە.

راشیگەیاند، تۆمەتباران دانیشتووی سنوورەكە نین و دانیشتووی هەولێرن دوای رووداوەكە هەڵاتوون فەرمانی دەسگیركردنیان بۆ دەرچووە بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوشتارگەی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی قوربانیکردن کەمتر دەبێت”. د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی…
Total
0
Share