موقتەدا سەدر: سووتاندنی قورئانی پیرۆز تاوانە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “داوا لە كۆمكاری عەرەبی دەكەم لە عێراق یان لە دەرەوەی عێراق كۆببێتەوە، ھەموو وڵاتان یاسایەك بۆ بەتاوانناساندنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەربكەن.

سەدر دەشڵێت، “ئەمریكا مافی ئەوەی نییە ئیدانەی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید بكات، داوا دەكەم گەلانی ئیسلامی ھەڵوێستی جدییان ھەبێت لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزەوە.

رێبەری رەوتی سەدر داواش لە هەریەك سعودیە و ئێران دەكات، هەڵوێستیان هەبێت لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان درێژکرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،…
Total
0
Share