ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، گفتوگۆ لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەوپێیەی ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەگەری هەیە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی دا، بەڵام تاوەکو ئێستا، پارەی مووچەی ئەو مانگە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share