گواردیۆلا گورزی سیانەیی بەرکەوتووە و کاردانەوەی نییە

سیان لە یاریزانە گەورە و گرانبەهاکانی مانچستەر سیتی نزیکبوونەتەوە لە جێهێشتنی یانەکە و گواردیۆلا ڕکاردانەوەی نییە.

پۆرتاڵی “دۆن باڵۆن”ی ئیسپانی نووسیویەتی، گواردیۆلا گورزێکی سیانەیی بەهێزی بەرکەوتووە، بەوپێیەی کایل واڵکەر لەگەڵ بایرن میونشن ڕێککەوتنی کردووە و ڕیاز مەحریز درێسی یانەی ئەهلی سعوودی پۆشیوە، لە هەمان کاتدا بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ چەند یانەیەک لەسەرهێڵە و بەردەوامبوونی لە سیتی مسۆگەر نییە.

ئەوەی بووەتە مایەی تێڕامان و پرسیاری میدیاکاران، بێدەنگی گواردیۆلا و هەوڵ نەدانیەتی بۆ کڕینی جێگرەوەی یاریزانە فرۆشراوەکان.

تاوەکو ئێستا سیتی گواردیۆلا تەنها ماتیۆ کۆڤاسیچ-یان کڕیوە و جگە لە گڤاردیۆل بۆ هێڵی بەرگری، هیچ یاریزانێکی گەورە بۆ هێڵی ناوەند و هێرشبردن بە یانە شێنەکەوە نەبەستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share